بەیانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه، سوپای ئەمه‌ریکا رایگەیاند، شەپۆلێكی توندی هێرشی ئاسمانیمان كرده سەر پێگە سەربازیه‌كانی ئێران لە چەند شارێكی کەناراوەکانی ئێران، ده‌شڵێت ده‌ست له ئێران ناپارێزین.
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا " سێنتكۆم" لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت ، "توانیوویانه به توندی له سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێرانی بده‌ن و ئامانجه سه‌ربازییه‌كان به وردی بپێكن، به‌تایبه‌تی له كه‌ناراوه‌كاندا."
سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: توانیوویانه ئه‌مشه‌و پێگەكانی هەڵدانی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەکانی بوشەهر، جاسک، کۆنارک، ئەبو مو‌سا و بەندەر عەباس به توندی بكه‌نه ئامانج، ئەوەش بە ئامانجی سەپاندنی گەمارۆی تەواو بەسەر بەندەرە دەریاییەكانی ئێران‌دا.
ئاژانسی بلومبێرگ بە پشتبەستن بە بەدواداچوونی کەشتیوانی له ناوچه‌كه، رایگەیاندووە، ئەمڕۆ هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز بەشێوەیەكی نیمچە تەواوەتی راوەستاوە، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.