حكوومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌فه‌رمی كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی بریكاره‌كانی به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتییانی له سه‌رجه‌م پارێزگاكان راگه‌یاند، به‌مه‌ش ئێستا سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ده‌توانن به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی بریكاره‌كانی به‌شه‌خۆراك و ئاردیان بگۆڕن.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی پلاندانان و چاودێری سه‌ر به وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئاگادار كراینەوە كە گواستنەوەی هاووڵاتیی لە بریكارێكی خۆراكەوە بۆ بریكارێكی دیكه له چوارچێوه‌ی ته‌نیا پارێزگایه‌كدا دەستی پێ كردووە.
نەوزاد شێخ كامیل راشیگه‌یاند: بڕیاره‌كه هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه و ئێستا سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ده‌توانن فۆڕمی بەشەخۆراكەكانیان لای بریكارەكانیان بگوازنەوە لای بریكارێكی دیكه.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كاره‌كه به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی له ڕێگه‌ی فۆڕمی ئەلیكترۆنییهوه ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه پێویست ناكات هاووڵاتییان بۆ گواستنه‌وه‌ی بریكاره‌كانیان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی فۆڕمی خۆراك بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.