Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 05:55

نێچیرڤان بارزانی بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا کرد

کوردستان TV
100%


سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەشداریی لە کۆبوونەوەی  هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا کرد و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر دوورخستنەوەی عێراق لە شەڕ و ئاڵۆزییەکان و پێشخستنی زمانی گفتوگۆ و لێکگەیشتن کرایەوە.

شەوی ڕابردوو یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، لە بەغدا، بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانییەکەدا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران، هەروەها دەربارەی بەرنامەی سەردانی چاوەڕوانکراوی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن بیروڕایان گۆڕییەوە. له‌مباره‌يه‌وه‌ جەختیان لەسەر گرنگيى سەردانه‌كە له‌ بەرژەوەندیی عێراق و بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانيدا کردەوە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، داكۆكى له‌ پێشخستنی زمانی گفتوگۆ و لێکگەیشتن و ڕەتکردنەوەی شەڕ و پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان له‌ ناوچه‌كه‌ كرا و ئامادەیيی عێراقی نیشان درا بۆ ئەوەی ببێتە ناوچەی بەیەکگەیشتن و پەرەپێدانی بەرژەوەندییەکانی گەلانی ناوچەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.