ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، رایگه‌یاند، نیگه‌رانین له شكانی ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا و به په‌رۆشییه‌وه داوای ئارامی و دانبه‌خۆداگرتن له ئێران و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین.
پاكستان وه‌كو وڵاتێكی نێوه‌ندگیر له‌پاڵ قه‌ته‌ڕ و سعوودییه له ماوه‌ی ڕابردوو ڕۆڵی زۆری بینی بۆ دانوستان و له‌یه‌كترگه‌یشتنی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا.
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگەیاندووه: بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری ئەو ڕووداوانەی ئەم دواییە دەکەین کە گرژییە هەرێمییەکان زیاتر دەکەن.
لە بەیاننامەکەدا ئه‌وه‌ش هاتووە : پابەندین بە پێشکەشکردنی هەموو پشتیوانی و پشتگیرییەک بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
ده‌شڵێت: لە ڕێگەی دیالۆگ و دیپلۆماسییەتەوە ده‌توانرێت كێشه‌كان چاره بكرێن و جەخت لە سەروەریی سەرجەم وڵاتانی دۆستی ناوچەکە و پاراستنی خاکیان دەکەینەوە.
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان داواش لە سەرجەم لایەنەکان دەکات دان بەخۆیاندا بگرن و هەنگاو بنێن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و پابەند بن بە ئەرکەکانیان بەپێی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.