تاران هۆشداریی دەداتە واشنتن و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەمریکا لە پێشێلکردنی بەڵێنەکانی بەردەوام بێت، ئێران چیتر خۆی بە پابەند بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوانیان نازانێت.
ئەمڕۆ شەممە، تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران لە زاری ئەمیر سەعید ئیرەوانی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، کە ناوبراو هۆشداریی داوە و ڕایگەیاندووە: ئەگەر ئەمریکا بەردەوام بێت لە پێشێلکردنی پابەندییەکانی لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتندا، ئەوا ئێران چیتر خۆی بە پابەند بەو بەڵێنانە نازانێت کە لە یاداشتنامەکەدا هاتووە.
ئەم هۆشدارییەی ئیرەوانی ئاماژەیە بۆ ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەی کە پێشتر بە نێوەندگیریی وڵاتی پاکستان لە نێوان تاران و واشنتندا ڕێککەوتنی لەسەر کرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.