بەهۆی ڕووداوێکی سەختی هاتۆچۆوە لە دەروازەی شاری قەڵادزێ، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهیدانی قەڵادزێ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 3:00ـی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 11ـی تەمووز، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لە دەروازەی شاری قەڵادزێ، چوار بریندار گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە.
نەخۆشخانەکە ئاشکرای کردووە، دوو لە سەرنشینانی ئەو ئۆتۆمبێلەی لە ڕووداوەکە وەرگەڕابوو پێش گەیشتنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدابوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، یەکێک لە بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەڕێکراوە، بریندارەکەی دیکەش بەهۆی خوێنبەربوونی زۆرەوە لەژێر نەشتەرگەری و چاودێریی پزیشکیدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.