ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئۆتۆمبێلێکی گەشتیاران لە رێگای هاوینەهەواری پڕژە لە باڵەکایەتی وەرگەڕا و كەوتە ناو ئاوەوە، بەهۆیەوە سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بە سووکی بریندار بوون.
بەرگریی شارستانی سۆران لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: لەلایەن هاووڵاتییانەوە لە رووداوەكە ئاگاداركراینەوە و تیمەكانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە.
ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕاوە تایبەت بووە بە خێزانێكی شارۆچکەی تەقتەق كە بە مەبەستی گەشتیاری روویان لە ناوچەکە کردبوو.
شوفێری ئۆتۆمبێلەكە کۆنترۆلی لەدەستداوە و بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلەکەیان تووشی هەڵدێران بووە و كەوتۆتە ناو ئاوەوە.
لە ئەنجامی وەگەڕانیدا سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە بە سووكی بریندار بوونە و لە نەخۆشخانەی چۆمان چارەسەری تەندروستی پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.