Erbil 31°C دووشەممە 13 تەمووز 15:12

عەلی زەیدی: کۆتایی بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەهێنین

کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند کە حکوومەتەکەی کار دەکات بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرجەم ئەو دۆسیانەی کە لە نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئێمە دەتوانین کۆتایی بە دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بهێنین، چونکە ئێمە باوەڕمان بە دواخستنی کێشەکان نییە بۆ داهاتوو.

هەروەها عەلی زەیدی گوتیشی: ستراتیژی ئێمە ئەوەیە کە کێشەکان بە بنەڕەتی چارەسەر بکەین نەک ڕەوانەی قۆناغەکانی دیکەیان بکەین، چونکە باوەڕمان بە کۆتاییهێنان بە کێشەکان هەیە نەک تەنها گواستنەوەیان.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە هەوڵە دیپلۆماسی و تەکنیکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر پرسە دارایی و یاساییەکان بەردەوامییان هەیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.