Erbil 31°C پێنجشەممە 09 تەمووز 00:48

ئه‌وروپا: دوای لێدوانه‌كانی تره‌مپ نرخی سووته‌مه‌نی به‌شێوه‌ی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه‌

100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخەکانی گاز لە بۆرسەکانی ئەوروپادا بەرزبوونەوەیەکی توندیان بەخۆوە بینی، ئەمەش دوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کە تێیدا هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی یاداشتی له‌یه‌كترگه‌یشتنی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند.

بەگوێرەی داتاکانی بۆرسەی لەندەن بۆ سووته‌مه‌نی، مامەڵەکانی خۆی لە ئاستی 571 دۆلاردا کردەوە و زیادبوونی بە ڕێژەی 3.7٪ تۆمار کردووه‌.

به‌راورد  بە کاتی مۆسکۆ، پێوانه‌كه‌ 566.6 دۆلاری تۆمار کردووه‌، واته‌ بە ڕێژەی 2.9٪ به‌رز بووه‌ته‌وه‌ تایبه‌ت له‌ نرخی گازدا.

شاره‌زایانی ئابوری ده‌ڵێن، ئەم بەرزبوونەوە چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو سه‌بارهت‌ به‌ بۆرسه‌ی سووته‌مه‌نی له‌ شاره‌كانی ئه‌وروپادا، ئه‌وه‌ش دوای ئەوە هات کە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند کە ئاگربرەست لەگەڵ ئێران كۆتایی هاتووه‌.

به‌ ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر ئه‌وروپا پشت به‌ ئێران و وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌به‌ستێت بۆ دابینكردنی سووته‌مه‌نی له‌ كه‌رتی پیشه‌سازی و گواستنه‌وه‌دا، بۆیه‌ ترسی هه‌یه‌ جارێكی تر نرخه‌كان به‌هۆی گرژیی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌رز بێته‌وه‌.

 

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.