وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە قەزای خەبات 2600 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەشکرا و 400 پارچە زه‌وی دیكه‌ش بۆ قه‌ره‌بووی جووتیاران ئاماده كراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ـی تەمووز، به ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و قائیمقامی قه‌زای خه‌بات و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر و سه‌رۆكی شاره‌وانیی خه‌بات و فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كان، تیروپشك بۆ دابه‌شكردنی زیاتر له 3 هه‌زار پارچه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و قه‌ره‌بووی جووتیارانی قه‌زای خه‌بات كرا.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئه‌مڕۆ له هه‌نگاوێكی تری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، له پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی، تیروپشک بۆ فه‌رمانبه‌رانی قه‌زای خه‌بات كرا و 2600 فه‌رمانبه‌ر له هه‌ردوو ڕاژه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی زه‌ویان بۆ ده‌رچوو، هه‌روه‌ها زیاتر له 400 پارچه زه‌وی دیكه‌ش بۆ قه‌ره‌بووی جووتیاران ئاماده كراوه كه به‌پێی پرۆسه یاسایییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.
هەروەها ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه خۆشحاڵین ئێستا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر زۆرترین پارچه زه‌وی دابه‌ش كراوه كه سه‌رووی 60%ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و سنووره زه‌ویان وه‌رگرتووه و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت و جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه هه‌تا یه‌ك فه‌رمانبه‌ر مابێت، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی ناوه‌ستێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.