سوپای پاسداران ڕایگەیاند، 85 دامەزراوەی سەربازیی ئەمریکایان لە بەندەری سەلمان، ناوچەی پێنجەمی دەریایی بەحرەین و بنکەی ئاسمانیی عەلی سالم لە کوەیت کردووەتە ئامانج.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی تەمووز، لە ڕاگەیەندراوێکدا سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، 85 خاڵی گرنگی دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکای لە بەندەری سەلمان، ناوچەی پێنجەمی دەریایی بەحرەین و بنکەی ئاسمانیی عەلی سالم لە کوەیت کردووەتە ئامانج.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکاشیان خستووەتە خوارەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.