توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە خواردنی خۆراک ئەگەر هەشت کاتژمێر تێپەڕ نەکات لە ڕۆژێکدا ڕەنگە یارمەتی ئەو کەسانە بدات كه قهڵهون و مهبهستیانه كێشی خۆیان داهزێنن.
توێژینەوەکە بە بەشداری لێکۆڵەرانی زانکۆی غرناتە و پەیمانگەی غرناتە بۆ توێژینەوە پزیشکییەکان و زانکۆی نافارای گشتی و سەنتەری تۆڕەکانی توێژینەوە پزیشکییەکان ئەنجامدراوە و 99 کەسی قهڵهو وهكو نموونهی توێژینهوهكه وهرگیراوه دهركهوتووه، پهیڕهوكردنی سیستهمێكی دروستی خواردن دهتوانێت جێگهی بهرنامه خۆرانكییهكان بگرێتهوه.
ئەنجامەکانی توێژینهوهكه نیشانیان داوە کە پەیڕەوکردنی سیستەمی كهمخۆری ڕۆژانه بهشێوهی پچڕ پچڕ بە میکانیزمی دروست كه بریتییە لە "خۆگرتنەوە لە خواردن بۆ ماوەی 16 کاتژمێر بەرامبەر بە خواردن لە ماوەی 8 کاتژمێر له رۆژێكدا، یارمهتیدهرێكی زۆر باش دهبیت بۆ پاراستنی کێشی دابەزێنراو له ماوهی 12 مانگدا.
توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، كه کاریگەری ئەم سیستەمە بە کاتی دیاریکراوی خواردن نەبەستراوەتەوە چ سەرلەبەیانی بێت لە نێوان 9 بۆ 5 یان لە پاشنیوەڕۆ لە نێوان 1 بۆ 9 بە بەراورد بەو کەسانەی کە بەردەوام بوون لە خواردن لە ماوەی 12 کاتژمێر یان زیاتر لە ڕۆژێکدا.
هەروەک ئەنجامەکان دەرخەری ئەوەن کە بەشداربووانی هەردوو گروپی ڕۆژووی بەیانییان و درەنگان پارێزگارییان لە دابەزینی زیاتری کێش کردووە دوای ساڵێک لە کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکە.
لە کاتێکدا گروپی ڕۆژووی بەیانییان دابەزینی زیاتری توانهوهی چەورییان بەدەستهێناوە.
ئهنجامهكانی توێژینهوهكه دهریخستووه، کە سنووردارکردنی کاتی خواردن تەنها سوودی کورتخایەنی نییە، بەڵکو دەتوانێت کاریگەرییەکی بەردەوام لە پاراستن و دابهزینی کێشدا دابین بکات بۆ جهسته.
ئەنجامەکانی توێژینەوەکە لە گۆڤاری نەیچەر مەدیسن بڵاوکراونەتەوە و داتاکان نیشانیان داوە ئەو بەشداربووانەی سیستەمێکی کەمکردنەوەی کالۆرییان پەیڕەو کردووە بە تێکڕا سێ بۆ چوار کیلۆگرامی زیاتریان دابەزاندووە بەراورد بەوانەی تەنها ڕێنمایی خۆراکییان وەرگرتووە.
دکتۆر ،ئەلبا کاماتشۆ کاردینۆسا ،سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە دەڵێت ئەنجامەکان بەڵگەیەک پێشکەش دەکەن کە کاریگەرییەکانی ڕۆژووی پچڕپچڕ لە دابەزاندنی کێشدا تەنانەت دوای کۆتاییهاتنی ماددە خۆراکییەکەش بەردەوام دەبێت.
تیمی توێژینەوەکە ئاماژەیان بەوەش کردووه، کە ڕۆژووی پچڕپچڕ ڕەنگە سوودی تەندروستی دیکەی هەبێت لەوانە یارمەتیدان لە سوتاندنی چەوری و باشترکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا و کەمکردنەوەی بەرگری ئەنسۆلین لەگەڵ پشتیوانیکردنی تەندروستی دڵ لە ڕێگەی دابەزاندنی پەستانی خوێن و ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.