Erbil 31°C چوارشەممە 08 تەمووز 04:53

وەزارەتی پەروەردە رێكارەكانی وەرگرتنی منداڵان و قوتابییان بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی گشتاندنی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و خوێندنی كوردی لە كەركووك كردووە، تێیدا ڕێكارەكانی وەرگرتنی منداڵان و قوتابییانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن له‌ باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌كان دیاری كردووه‌.

له‌ گشتاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ هاتووه‌: بۆ بەرژەوەندیی گشتی و لەپێناو ئاسانكاریی تۆماركردن، پێویستە گشت دامەزراوە پەروەردەییە حكوومییەكان ڕەچاوی ئەم ڕێكارانە بكەن كە هەمان ڕێكارەكانی ساڵی خوێندنی 2025-2026 جێبەجێ دەكرێت.

وەرگرتن لە باخچەی حكوومی:
1- قۆناغی یەكەم: بۆ ئەو منداڵانەیە ڕۆژی لەدایكبوونیان لەنێوان 1ی 1ی 2022 تا 31ی 12ی 2022 بێت.

2- قۆناغی دووەم: بۆ ئەو منداڵانەیە ڕۆژی لەدایكبوونیان لەنێوان 1ی 1ی 2021 تا 31ی 12ی 2021 بێت.

3- پۆلی یەكەمی بنەڕەتی: قوتابیانی لەدایكبووانی 1ی 1ی 2020 تا 31ی 12ی 2020.

4- پرۆسەكانی وەرگرتن لە باخچەی منداڵان و پۆلی یەكەمی بنەڕەتی و جیاكردنەوەی قوتابیانی دەرچووی پۆلی نۆیەم بەنۆرە بۆ قۆناغی ئامادەیی لە ڕێكەوتی 15ی 7ی 2026 دەست پێ دەكات تا ڕێكەوتی 19ی 8ی 2026.

5- پێویستە تا ڕێكەوتی 30ی 8ی 2026 گشت هۆبەكانی پۆلەكان جیا كرابێتەوە و ناوی گشت منداڵان و قوتابیان و خوێندكاران لە سیستمی (E-parwarda) تۆمار كرابن، 6ی 9ی 2026 دوا مۆڵەتە بۆ دابەشكردنی بەشەوانەی مامۆستایان و تۆماركردنی خشتەی بەشەوانە لە سیستم.

6- وەرگرتن لە پەیمانگەكان بەگوێرەی ڕێنوێنییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەیمانگەكان، دەبێت جگه لە پەیمانگاكانی پیشەیی سیستمی ئینگلیزی كە پێشكەشكردن بە شێوازی ئەلیكترۆنی دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.