ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر بژارده‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری گرژییه‌كان بخرێته ڕوو ده‌بێت بۆچوونی وڵاتانی ناوچه‌كه وه‌ربگیرێت، جەختیشی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی پشتیوانی لە هەموو هەنگاوەكان دەكات كە ئامانجیان سه‌قامگیریی ناوچه‌كه بێت به گشتیی.
ئەردۆغان لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كه سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه: هەر چارەسەرێك كە وڵاتانی ناوچەكە نەگرێتەوە ته‌مه‌نی درێژ نابێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو ڕێككەوتنەی واشنتن و تاران كه لە ئیسلام ئاباد ئەنجامدرا، ئاهێكی ئاسوودەیی بۆ جیهان هێنا".
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو : توركیا پاڵپشتی هەموو ئەو هەنگاوانە دەكات كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی گرژییەكان و هه‌وڵی ڕژد ده‌ده‌ین بۆ بەشداریكردن لە چارەسەركردنی كێشەكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتیی.
ئەردۆغان به‌رامبه‌ر به كرده‌كانی ئیسرائیل راشكاوانه ئاشكرای كردووه: پێویسته ڕێگە نەدرێت بە ئیسرائیل جارێكی دیكە بۆنی باروت و خوێنڕشتن لە ناوچەكەماندا بڵاوبكاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.