Erbil 31°C شەممە 04 تەمووز 18:32

کۆیە.. بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل کەسێک گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون

100%

بەهۆی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە ڕێگای سەرەکیی کۆیە – تەقتەق، کەسێک گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

درەنگانی شەوی ڕابردوو، ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە ڕێگای سەرەکیی کۆیە – تەقتەق لە نزیک گوندی شیلە ڕوویدا و قوربانی لێ کەوتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی کانیاو حەکیم، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە کۆیە، بەهۆی سەختیی ڕووداوەکەوە شۆفێرێک گیانی لەدەست داوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی دیکە و دوو سەرنشینیش بریندار بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

شۆفێرە کۆچکردووەکە ناوی (ئەیاد ئیسماعیل ئەحمەد گەرمکی)ـە و دانیشتووی شارۆچکەی تەقتەقە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.