ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی یەکەمین دانیشتنی وەرزی نوێی بڵاو کردەوە و بڕیارە خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژەیاسایەکی ئەمنی و یاسایی بکرێت.
ئەمڕۆ هەینی 3ـی تەمووز، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی یەکەمین دانیشتنی وەرزی نوێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە کاتژمێر 1:00ـی پاشنیوەڕۆ دانیشتنی ئاسایی خۆی دەست پێ دەکاتەوە.
لە دانیشتنەکەدا خوێندنەوە بۆ چوار پڕۆژەیاسا دەکرێت بریتین لە:
1- پڕۆژەیاسای تاوانەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری.
2- هەموارکردنی یاسای چاودێریی نەوجەوانان.
3- هەموارکردنی یاسای پارێزەرایەتی.
4- پڕۆژەیاسای دابینکردنی دارایی بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.