پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە بڕێكی زۆری پارەی لەناو باخێكدا لە سیتەك دزی بوو.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: هاووڵاتییەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەک سەر بە بەشی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان سکاڵای تۆمار کرد کە بڕێک پارەی لێ دزراوە.
راشیگەیاند: پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان و کۆکردنەوەی زانیاری، توانرا لە کەمترین کاتدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت.
هەروەها رایگەیاند: تۆمەتبارەكە بڕی (16500) دۆلاری ئەمریکی و یەک ملیۆن دیناری عێراقی لەنێو باخەكەدا دزیبوو.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا تۆمەتبار (س، ع، ح) لەدایکبووی 1990 کە باخەوانی سکاڵاکاربووە بەپێی ماددەی (444) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.