سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا سەركۆنەی ئەو كارە تیرۆریستییەی كرد كە دوێنێ پێنجشەممە كرایە سەر قاوەخانەیەك لە دیمەشقی پایتەختی سووریا و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاو كردەوە و رایگەیاند "بە تووندی سەرکۆنەی ئەو کارە تیرۆریستییە دەکەین کە دوێنێ پێنجشەممە مەدەنییە بێتاوانەکانی لە دیمەشق کردە ئامانج".
نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاندووە "سەرەخۆشی قووڵ و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری قوربانییان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازین"
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەدا ئاماژەی بەوەشداوە "پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ حكوومەت و گەلی سووریا دووپات دەكەینەوە و پاڵپشتی هەموو ئەو هەنگاوانە دەكەین كە ئاسایش و سەقامگیری سووریا بەهێز دەكەن و سەلامەتی هاووڵاتییان دەپارێزن.
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە بۆمبێكی چێنراو لە یەكێك لە كافیتریا و قاوەخانەكانی دیمەشقی پایتەختی سووریا تەقییەوە، بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی سووریا لە ئەنجامی تەقینەوەكە 6 كەس كوژران و 22 كەسی دیكە بریندار بوون.
ندين بشدة العمل الإرهابي الذي استهدف المدنيين الأبرياء في دمشق يوم أمس.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) July 3, 2026
نتقدم بخالص التعازي وصادق المواساة إلى ذوي الضحايا، ونتمنى الشفاء العاجل للمصابين.
ونؤكد تضامننا الكامل مع الحكومة السورية وشعبها، ودعمنا لكل ما يعزز أمن سوريا واستقرارها ويحفظ سلامة مواطنيها.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.