Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 18:05

سەرۆکی هه‌رێمی کوردستان گەیشتە تاران

100%

به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ینی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌ بانگهێشتێکی فەرمیی مەسعوود پزشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە سه‌ردانێک گه‌يشته‌ تارانی پایتەخت.

ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردنە لە ڕێوڕەسمی فەرمیی بەخاکسپاردنی ڕابەری کۆچکردووی کۆماری ئیسلامیی ئێران، خوالێخۆشبوو ئايه‌توڵا عوزما عەلی خامنەیی.

هه‌ر له‌ میانی سه‌ردانه‌که‌دا، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ سه‌رکرده‌ و به‌رپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.