حكوومه‌تی ئۆكراینا به كۆی ده‌نگ بڕیاری دا ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌ناوخۆی كیێڤ دروست ده‌كرێت ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكرێت، ئه‌وه‌ش بۆ به‌رده‌وامی دان به جه‌نگی پێنج ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا.
حكوومه‌تی ئۆكراینا له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له هاوپه‌یمانه‌كانی كردووه له وڵاتانی ئه‌وروپا كه چه‌كه‌كانی لێ بكڕن، بۆ ئه‌وه‌ی به داهاته‌كه‌ی خه‌رجی جه‌نگی له‌گه‌ڵ رووسیا دابین بكات.
ئۆكراینا له ناوخۆی خۆیدا چه‌ندین كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی سووك و قوڕسی هه‌یه، به‌تایبه‌تی مووشه‌ك و دڕۆنی خۆكوژی دوور مه‌ودا، ئه‌وه‌ش وای كردووه كه بتوانێت له‌سه‌ر قاچه‌كانی خۆی بوه‌ستێت له جه‌نگی پێنج ساڵه‌ی به‌رامبه‌ر داگیركارییه‌كانی رووسیادا.
ه گوێره‌ی زانیارییه‌كان تا ئێستا هیچ وڵاتێكی هاوپه‌یمانی ئۆكراینا به‌تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپی ڕه‌زامه‌ندییان ده‌رنه‌بڕیووه به‌رامبه‌ر به داواكارییه‌كه‌ی حكوومه‌تی ئۆكراینا.
ئۆكراینا له پێش جه‌نگ به هه‌نارده‌كردنی گه‌نم بۆ وڵاتان به‌ناوبانگ بوو، به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی جه‌نگ به‌رهه‌می گه‌نم له‌و وڵاته به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.