Erbil 31°C شەممە 04 تەمووز 06:56

ناتەنیاهۆ: تاکو حزبوڵا سەرچاوەی هەڕەشە بێت لە باشووری لوبنان ناڕۆین

کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان ناکشێتەوە تا ئەو کاتەی هەڕەشەکانی حزبوڵا بە تەواوی کۆتایی دێن.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی حوزەیران، بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە کاتی بەسەرکردنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە باشووری لوبنان، جەختی کردەوە کە سوپای ئیسرائیل لەو ناوچەیە ناکشێتەوە تا ئەو کاتەی هەڕەشەکانی حزبوڵا بە تەواوی کۆتایی دێن.

بنیامین ناتەنیاهۆ لە لێدوانێکدا کە نووسینگەکەی بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاندووە: هەڵوێستمان ڕوون و ئاشکرایە، ئێمە باشووری لوبنان جێناهێڵین تاوەکو هەڕەشەکان نەمێنن، هەتا ئەو کاتەی حزبوڵا لێرە بێت و بە چەکەکانی هەڕەشەمان لێ بکات، ئێمەش لێرە دەمێنینەوە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە میانی وتارەکەیدا بۆ سەربازانی وڵاتەکەی، پەیامێکی ئاراستەی ئێران و حزبوڵا کردووە و گوتوویەتی: لێرە بڕۆن، چونکە چیتر هیچ شوێنێکتان لێرە نەماوە. ئێستا ئیسرائیل و لوبنان وەک دوو دەوڵەتی خاوەن سەروەر دەردەکەون کە دەیانەوێت بە ئاشتی لەگەڵ یەکتر بژین.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.