Erbil 31°C شەممە 04 تەمووز 06:57

فوئاد حوسێن لە دیمەشق لەگەڵ سەرۆکی سووریا کۆبووەوە

Kurdistan Ahmed
100%

ئەحمەد شەڕع، سەرۆکی سووریا، ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆشکی گەل لە دیمەشق، پێشوازی لە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا کە بە ئامادەبوونی ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بەڕێوەچوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کرا.

هەردوو لایەن باسیان لە ڕێگاکانی پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا کرد، هاوکات دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیهانیان خستە بەرباس. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگیی بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی و ڕاوێژکاریی بەردەوام لە نێوان بەغدا و دیمەشق کرایەوە، بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵەنگارییە هاوبەشانەی کە دێنە پێش هەردوو وڵات.

ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ دیمەشق لە کاتێکدایە، کە هەوڵە ئیقلیمییەکان بۆ ڕێکخستنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا لە ساڵی 2026دا بەردەوامییان هەیە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.