ئهمڕۆ دووشەممە، حکوومەتی کۆریای باشوور پلانێکی گەورەی 10 ساڵەی بە بەهای زیاتر لە 1.14 ترلیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی کارگەی پێشکەوتووی نیمچە هێڵکاری و ناوەندی داتا تایبەت بە زیرەکی دەستکرد ڕاگەیاند.
ئاژانسی فرانس پرێس پشت بهست به سهرچاوه میدیاییهكانی كۆریای باشوور بڵاویكردووهتهوه، کۆی بەهای ئەم پڕۆژەیە کە 1800 ملیار وۆنە، یەکسانە بە دوو لەسەر سێی بەرهەمی ناوخۆیی ناوەکی کۆریای باشوور لە ساڵی 2025دا، کە ئابوورییەکەی لە پلەی سێزدەهەمی جیهانیدایە.
لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە سیئۆل سەبارەت بەم پڕۆژە گرنگه، لی جای میونگ سەرۆک وهزیرانی كۆریای باشوور جەختی لەسەر پێویستی کۆریای باشوور کردەوە کە توخمە بنەڕەتییەکانی زیرەکی دەستکرد خێراتر لە هەر وڵاتێکی دیکە دەستەبەر بکات ، ئهوهش بۆ دابینكردنی پێداویستی ناوخۆیی و دهرهكی.
پڕۆژەی یەکەم کە بەهای 800 ملیار وۆن (519 ملیار دۆلار)ە كه بریتییە لە دروستکردنی چوار کارگەی نیمچە هێڵکار کە دوو کارگەی کۆمپانیای ئەلیکترۆنی سامسۆنگ دروستدەکرێن و دوو کارگەی تریش لەلایەن کۆمپانیای SK Hynix ی ڕکابەرەکەیەوە دروستدەکرێن.
پڕۆژەکەی دیکە کە بەهای کۆی گشتی یەک تریلیۆن وۆن (648 ملیار دۆلار)ە، ئامانجی دروستکردنی ناوەندی نوێی داتا تایبەتە بە AI . بە توانای کۆی گشتی 10 گیگاوات تا ساڵی 2035، کە کۆی توانای وڵاتەکە بەرزدەکاتەوە بۆ 18.4 گیگاوات، ئهمهش بەپێی وتەی وەزیری زانستی كۆریای باشوور بای کیونگ هون.
جێی باسه ، ئەمە سێیەم وەبەرهێنانی گەورەیە لە بواری زیرەکی دەستکرددا کە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا لە کۆریای باشوور ڕابگهیهنرێت و گەورەترین وەبەرهێنانە تا ئێستا كرا بێت لهڕووی داراییهوه .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.