حکوومەتی ئەفغانستان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی ڕابردووی پاکستان بۆ سەر سێ ویلایەت لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، 36 هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون و 163 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ڕۆژی دووشەممە 29ـی حوزەیران، حەمدوڵڵا فیترەت، جێگری گوتەبێژی حکوومەتی ئەفغانستان ڕایگەیاند: "ئەو هێرشانەی کە شەوی ڕابردوو ئەنجام دران، بوونە هۆی کوژرانی 36 هاووڵاتیی مەدەنی، کە ژن و منداڵیان لەنێودایە، هاوکات 163 کەسی دیکەش بریندار بوون".
لەبارەی شوێنی هێرشەکان، زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی حکوومەتی تاڵیبان لە (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە، هێرشە ئاسمانییەکان هەریەک لە ویلایەتەکانی پکتیکا، پکتیا و کوناریان گرتووەتەوە. هاوکات سەرکۆنەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی پاکستانیشی کرد و بە کارێکی ترسنۆکانە و دەستدرێژییەکی ئاشکرا وەسفی کردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.