بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومولەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما لە هەنێک ناوچە دەگاتە 44 پلەی سیلیزی.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ هەبوونی تۆزوخۆڵێکی سووک لە هەندێک ناوچەدا. پلەی گەرما هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی دوێنێ دەبێت.
بۆ سبەی سێشەممە 30ـی حوزەیران، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام پلەی گەرما بە (1 بۆ 2) پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە و گەرمایەکی زیاتر ناوچەکە دەگرێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان | دووشەممە | سێشەممە |
| هەولێر | 41 | 42 |
| سلێمانی | 38 | 39 |
| دهۆک | 40 | 41 |
| هەڵەبجە | 40 | 42 |
| زاخۆ | 40 | 41 |
| چەمچەماڵ | 40 | 42 |
| گەرمیان | 42 | 44 |
| پیرمام | 37 | 38 |
| سۆران | 39 | 40 |
| حاجی ئۆمەران | 26 | 27 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.