بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی هۆكاری بڵاوبوونەوەی ئەو مەفرەزانەی ئاشكرا كرد كە ئەمڕۆ یەكشەممە لە شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی جێگیر كراون.
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند: لە ماوەکانی ڕابردوودا چەندین سەرپێچی لە شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی بەدی دەکرا، بۆیە لە ئێستادا چەند مەفرەزەیەکی هاوبەش لەو شەقامە جێگیركراون.
راشیگەیاند: مەفرەزەکان پێكهاتوون لە پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی، مەفرەزەی پۆلیس، بەرگریی فریاکەوتن و مەفرەزەکانی ئاسایشی سلێمانی.
هەروەها رایگەیاند: ئەو مەفرەزانە 24 کاتژمێر بەشێوەیەکی بەردەوام لە شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی ئامادەییان دەبێت.
هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا كە ئەو مەفرەزانە بۆ خزمەتی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی لە ئەرکدا دەبن لەپێناو سەلامەتی هەموولایەک و نەهێشتنی سەرپێچییە جۆربەجۆرەکان و هەر کارێکی نایاسایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.