Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 06:31

بەهۆی خواردن لە چێشتخانەیەك 32 كەس تووشی ژەهراوی بوون

کوردستان TV
100%

بەهۆی خواردن لە چێشتخانەیەك لە یەكێك لە شارۆچكەكانی سنووری پارێزگای ئەنباڕ، 32 كەس تووشی ژەهراوی بوون و بەشێكیان تا ئێستا لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە.

فەرمانگەی تەندروستیی ئەنباڕ بڵاوی كردۆتەوە: لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممەوە بەهۆی خواردن لە یەكێك لە چێشتخانەكانی شارۆچكەی گەرمە، 32 كەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

بڵاویشی كردۆتەوە: خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی مردن تۆمار نەكراوە، بەڵام بەشێك لەو كەسانەی بەهۆی خواردن لە چێشتخانەكە تووشی ژەهراوی ببوون، تا ئێستا لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكراوە كە بەشێك لەو كەسانەی تووشی ژەهراوی ببوون، كرێكارن و نیوەڕۆ لە چێشتخانەكە نانیان خواردووە.

فەرمانگەی تەندروستیی ئەنباڕ جەختیشی كردەوە كە لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە و پشكنینیان لە چەندین نەخۆش وەرگرتووە بۆ ئەوەی لە هۆكاری ژەهراویبوونەكە بزانن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.