Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 06:24

تا ئێستا 47 بەرپرس و ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەهۆی تێوەگلان بە گەندەڵییەوە دەستگیركراون

کوردستان TV
100%

هەڵمەتی دەستگیركردنی گەندەڵكاران لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بەردەوامە و لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممەوە تا ئێستا 47 بەرپرسی گەندەڵ دەستگیركراون.

ئاژانسی دەنگوباسی عێراق لەسەر زاری بەرپرسێكی باڵا بڵاوی كردەوە كە "تا ئێستا 47 بەرپرس و ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵییەوە دەستگیركراون.

لەنێو دەستگیركراون 12 ئەندامی پەرلەمانی عێراق هەن دوای هەڵگرتنی پارێزبەندییەكانیان، دەستگیركراون.

بەرپرسەكە ئاماژەی بەوەشداوە: هەڵمەتی دەستگیركردنی گەندەڵكاران لە پارێزگای بەغدا و پارێزگاكانی دیكە بەفەرمانی راستەوخۆی عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەردەوامە.

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممەوە هێزە ئەمنییەكانی عێراق هەڵمەتێكی دەستگیركردنی بەرپرس و پەرلەمانتاریان لەنێو ناوچەی سەوزی بەغدا بە تۆمەتی گەندەڵییەوە دەستپێكردووە.

ناوی بەشێك لەو ئەندامی پەرلەمان و بەرپرسانەی عێراق كە تا ئێستا دەستگیركراون و ناوەكانیان بڵاو كراوەتەوە:-

موسەنا سامەڕایی / ئەندامی پەرلەمان و سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم 

زیاد جەنابی / پەرلەمانتار، لە فراکسیۆنی هاوپەیمانیی سەروەریی 

-  بەها نووری / پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان 

محەمەد کەربولی / پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی هاوپەیمانیی عەزمی سوننەکان 

- عالیە نوسەیف / پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان 

-  محەمەد جەمیل مەیاحی / پەرلەمانتار و سەرۆکی فراکسیۆنی واسیت ئەجمەل

حەسەن خەفاجی / پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان  

عەبدولڕەحمان ئەلوێزی / پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان

مزیەر کورەوی / پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی هاوپەیمانیی سەروەریی  

.-  هیند عەباسی / پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی هاوپەیمانیی عەزمی سوننەکان

-  محەمەد فەرمان جبووری / پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی تەقەدومی سوننەکان 

-  بوشرا قەیسی / پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان 

محەمەد سەیهود / ئەندامى پێشووى پەرلەمان   

ئیبراهیم سومەیدەعی / راوێژکاری پێشووی محەمەد شیاع سوودانی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.