Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 04:28

ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لە دەستەی دەستپاکی فیدراڵییەوە

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دەستپێکردنی ڕێکارە توندەکانی ڕادەگەیەنێت، سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئەو فەرمانی گرتنانه‌ی كه‌ له‌ ڕێگه‌ی دادگاوه‌ دژی ژمارەیەک تۆمەتبار ئه‌نجامدراون به‌رامبه‌ر بە سەرپێچیکردن و دەستدرێژیکردنە سەر ماڵی گشتی (سامانی دەوڵەت) .

دەستەکە جەخت دەکاتەوە کە ئەم دەستکەوتە بەرهەمی یەکخستنی هەوڵە هاوبەش و تەواوکارییەکانی نێوان هەرسێ دەسەڵاتی دادوەری، جێبەجێکردن، و یاسادانانە لەگەڵ هەوڵەکانی دەستەکەدا، کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بوونە هۆی جێبەجێکردنی ئەو فەرمانانە.

 پاش ئەوەی کە بوونە ئەنجامی پرۆسەیەکی بەدواداچوون، وردبینی، و چاودێرییەکی بەردەوام و بێوچان لەلایەن لایەنە ئاماژەپێکراوەکانەوە.

دەستەی ده‌ستپاكی عێراقی فیدڕاڵ پێداگری دەکات لەسەر ئەوەی سەرجەم ئەو ڕێکارانەی گرتوونیەتەبەر بە وردی لەژێر ڕۆشنایی و چەتری یاسادا بەڕێوە دەچن و ئاماژە بەوە دەکات کە هێز و ورەی خۆی لە پشتگیری ڕەهای گەل، سەروەری یاسا، و پاڵپشتی بێ سنوور و پشتیوانی بەردەوامی بەڕێزان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە وەردەگرێت.

لە هەمان کاتدا، پەرۆشی تەواو و پابەندبوونی نەگۆڕی خۆی نوێ دەکاتەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی لە وردەکارییەکانی کار و ڕێکارەکانی بە وردی و شەفافییەت، بەپێی ئەوەی یاسا و ڕێساکانی بەکاربوو (کارپێکراوەکان) ڕێگەی پێدەدەن.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.