Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 17:58

وەزارەتی شارەوانی: شەقامەکانی 120 مەتری و 150 مەتری بەیەکەوە دەبەسترێنەوە

100%

وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر بەدواداچوون بۆ پڕۆژەی بەیەکەوەبەستنەوەی شەقامەکانی 120 مەتری و 150 مەتری دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28ـی حوزەیران، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری سەرۆکی شارەوانی و تیمە ئەندازیارییەکان، سەردانی پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی نوێی 60 مەترییان لە نزیک ڕێگەی بەحرکە کرد.

ئەم پڕۆژە ستراتیژییە کە درێژییەکەی زیاتر لە 6 کیلۆمەترە، ئامانج لێی بەیەکەوەبەستنەوەی هەردوو شاڕێی 120 مەتری و 150 مەتری شاری هەولێرە.

پڕۆژەکە بە شێوەیەکی مۆدێرن و دووساید جێبەجێ دەکرێت و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاوەڕۆی سندووقی، دیواری ڕاگر، تۆڕی ئاو و سیستەمی ڕووناککردنەوە لەخۆدەگرێت.

بە تەواوبوونی ئەم شەقامە، ئاسانکارییەکی گەورە بۆ هاتوچۆی شۆفێران دابین دەبێت و جەنجاڵییەکی زۆر لەو ناوچەیە کەم دەکاتەوە، هاوكات دەیان گوند و کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لە سنوورەکە لێی سوودمەند دەبن. لە ئێستادا کارکردن لە پڕۆژەکەدا بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوە دەچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.