سێ شاندی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەریی کێشەکان گەیشتنە بەغدا، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکوومەتی فیدراڵ، پرسی مووچه و سیستەمی گومرگی ئەسیکۆدا و شایستەی زیندانیانی سیاسی تاوتوێ دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ـی حوزەیران، سێ شاندی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەی نێوان ههولێر و بهغدا به تایبهتی، مووچه و سیستەمی گومرگی ئەسیکۆدا و شایستەی زیندانیانی سیاسی گەیشتنە بەغدا، تاوەکو لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لەسەر دۆسییە هەڵپەسێردراوەکان بگەنە ئەنجامێکی کۆتایی و ڕێککەوتن.
بەپێی زانیارییهكان شاندەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەم بابەتانە تاوتوێ دەکەن؛
شاندی یەکەم: گفتوگۆ لهبارهی بڕیارێكی پێشووی عێراق دهكات كه به بێ هیچ ههڵسهنگاندێک حكوومهتی ههرێمی كوردستانی پابهندكردبوو بهوهی كه بڕی 120 ملیار دینار له داهاتی نانهوتی بداته حكوومهتی عێراق تا مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان بنێرن.
شاندی دووهم: کار بۆ جێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا دەکات کە 16 خاڵ لەخۆدەگرێت، لەوانەش یەکخستنی پێناسەی گومرگی و زیادکردنی زمانی کوردی بۆ سیستەمی ئەسیکۆدا، کە بڕیارە ئەنجومەنی ئابووری پەسەندی بکات.
شاندی سێیەم: بەدواداچوون بۆ دۆسییەی 25 هەزار زیندانی سیاسی دەکات. سەرەڕای پێشکەشکردنی لیستەکان و وەرگرتنی کۆدی تایبەت، هێشتا زۆرێک لەو زیندانیانە چاوەڕێی وەرگرتنی مووچە و مافە داراییەکانیانن کە بەهۆی کێشە کارگێڕییەکانەوە دواکەوتووە، ئەمەش وایکردووە شاندەکان لەم سەردانەدا جەخت لەسەر خێراکردنی ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارەی ئەو چینە بکەنەوە. ئهمه جگه لهوهی كار دهكرێت بۆ هاوتاكردنی مووچهی شههیدانی ههرێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.