بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک هەوری دەبێت. پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.
بۆ سبەی دووشەممە 29ـی حوزەیران، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێکی دیکە بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | یەکشەممە | دووشەممە |
| هەولێر | 39 | 40 |
| سلێمانی | 37 | 38 |
| دهۆک | 38 | 39 |
| هەڵەبجە | 40 | 41 |
| چەمچەماڵ | 39 | 40 |
| زاخۆ | 40 | 41 |
| ئاکرێ | 38 | 39 |
| پیرمام | 34 | 35 |
| حاجی ئۆمەران | 27 | 28 |
| گەرمیان | 43 | 44 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.