لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا، ژمارەیەک بەرپرسی باڵا و پەرلەمانتار بە تۆمەتی گەندەڵی لە ناوچەی سەوزی بەغدا دەستگیر کران.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28ـی حوزەیران، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا لە ناوچەی سەوزی بەغدا بە تانک و زرێپۆش بڵاو بوونەوە و هەڵیانکوتایە سەر بارەگا و ماڵی ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییەکان.
میدیا عێراقییەکان ناوی ژمارەیەک بەرپرسی باڵا و پەرلەمانتاریان بڵاو کردووەتەوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیر کراون، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی ناوی دەستگیرکراوانی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
لە ئێستاشدا دەروازەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا داخراوە، ڕێوشوێنی ئەمنی توند لە ناوچەکە گیراوەتە بەر و ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.