هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، لە کاردانەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەی سیریک، هەڕەشەی توندی ئاراستەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند، واشنتۆن لەم ڕۆژانەدا دۆزەخ تاقی دەکاتەوە.
فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە هێرشە کوێرانەکانی ئەمریکا بۆ سەر سیریک ناتوانن کۆنتڕۆڵی ئێران بەسەر گەرووی هورمزدا کەم بکەنەوە یان کۆتایی پێ بهێنن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئەو کەشتییانەی بە سەرپێچیکار وەسفی کردوون، تەنیا بۆ وەبیرهێنانەوەی ڕێڕەوی سەلامەت بووە بۆ کەشتییەکانی دیکە.
هێزی دەریایی سوپای پاسداران هۆشداریی داوە و ڕایگەیاندووە، کە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بابەتێکی جیاوازن و پەیامی بۆ ناردوون کە لەمانەو بەدوا دۆزەخ تاقی دەکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.