Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 17:58

کوردێک بوو بە پاڵەوانی کێشی قورسی جیهان لە بۆکسێندا

کوردستان TV
100%

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، وەرزشکارێکی کورد توانی نازناوی پاڵەوانی کێشی قورسی جیهان لە ڕێکخراوی  WBC) ) بەدەستبهێنێت.

ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی جیهانیی بۆکسێن بە فەرمی عەگید کـەبایێلـی بۆ پلەی پاڵەوانی تەواوەتی کێشی قورس بەرزکردەوە.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە ئۆلێکساندەر ئۆسیک، پاڵەوانی پێشووی جیهان، پشتێنەکەی چۆڵ کرد. کـەبایێل کە پێشتر نازناوی "پاڵەوانی کاتی" هەبوو و ڕکابەری سەرەکی بوو، بەبێ ئەنجامدانی یاری و بەهۆی شایستەیی و پلەبەندییەکەیەوە، وەک پاڵەوانی نوێی جیهان دەستنیشان کرا.

عەگید کابایێللە پۆستێکی پڕ بەسۆزدا لە سۆشیاڵ میدیا ڕایگەیاند: "باوەڕپێنەکراوە! لە ئەمڕۆوە من پاڵەوانی کێشی قورسی جیهانم (WBC). من یەکەم پاڵەوانی کوردم لە مێژوودا و یەکەم پاڵەوانی ئەڵمانیم لە ماوەی نزیکەی 100 ساڵی ڕابردوودا کە بگەمه ئەم ئاستە."

ناوبراو سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە لەم گەشتەدا هاوکاری بوون و بەڵێنی دا کە هەموو هەوڵێک بدات بۆ پاراستنی ئەم نازناوە و بەدەستهێنانی پشتێنی زیاتر لە داهاتوودا.

 

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.