بنیامین نه‌تانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ستایشی ڕێكکەوتنی ئیسرائیل و لوبنانی كرد بە نێوەندگیری ئەمریکا و بە دەستکەوتێکی "مێژوویی" ناوی برد.
نه‌تانیاهۆ زیاتر گوتی: "ئه‌م ڕێككه‌وتنه له ئێستادا گورزێکی گه‌وره‌یه لە ئێران و حزبوڵلا دراوه".
نەتانیاهۆ لە گوتارێكی تەلەفزیۆنیدا گوتی: دوێنێ هه‌ینی گەیشتینە ڕێککەوتنێکی مێژوویی بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل، ئه‌مه‌ش دوای دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و لوبنان به نێوه‌ندگیریی ئه‌مه‌ریكا.
نه‌تانیاهۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له ڕۆژانی داهاتوودا ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ میدیاكان و ڕای گشتیی بڵاوده‌كرێته‌وه.
ده‌شڵێت: یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ناو ڕێككه‌وتنه‌كه چه‌ك داماڵینه له گرووپی تیرۆرستی حزبوڵلا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.