ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه بی به‌زه‌ییانه هه‌ردوو حكوومه‌تی كیێڤ و مۆسكۆ به‌چڕی هێرشی درۆنی ده‌كه‌نه سه‌ر دامه‌زراوه مه‌ده‌نیی و پیشه‌سازییه‌كانی یه‌كتر، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ش ئۆكراینا چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی پیشه‌سازی له رووسیا كرده ئامانج.
به‌رپرسانی ڕووسیا لە ڕێگەی تێلیگرامەوە ڕایانگه‌یاندووه، لە هێرشێکی نوێی ئۆکراینادا ناوچەی ڤۆڵگۆگراد لە باشووری ڕۆژئاوای ڕووسیا کراوه‌ته ئامانج، له ئاكامدا کەسێک کوژراوە و 11 کەسی دیکەش برینداربوون، ئاماژەی بەوەشکرد کە دامەزراوە پیشەسازییەکان زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
هه‌روه‌ها ئۆلێگ گریگۆرۆڤ، پارێزگاری سەربازی لە ناوچەی سومی لە باکووری ئۆکراینا رایگه‌یاند، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رووسیادا کەسێک کوژراوه.
بە گوتەی کارمەندانی فریاگوزاری، به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیا ئه‌مرۆ شه‌ممه بۆ سەر بەشێکی دیکەی ئەم ناوچەیە کە هاوسنوورە لەگەڵ ڕووسیا، 13 کەس برینداربوونه کە له نێویاندا دوو منداڵ هه‌یه.
لای خۆیه‌وه ، ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ئەمڕۆ شەممە لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو مووشەکەکانی FB-5 Flamingo بە سەرکەوتوویی کۆمەڵگەی تایتان-باریکادییان لە ڤۆڵگۆگراد کردووه‌ته ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و شوێنه‌ی كراوه‌ته ئامانج دامەزراوەیەکی سەربازییە.
هاوکات لەگەڵ پۆستەکەیدا کۆمەڵێک گرتەی ڤیدیۆیی مووشەکەکانی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه بەسەر باڵەخانە و شوێنە پیشەسازییەکاندا ته‌قیوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی رووسیا، لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینا بۆ سەر دامەزراوەیەکی پیشەسازی لە ناوچەی بێلگۆرۆد (ڕۆژئاوا) کەسێک گیانی لەدەستدا، هاوکات 11 کەسیش لە هێرشێکدا بۆ سەر مۆزەخانەی سەربازی لە ناوچەی ڕۆستۆڤ له باشووری ڕۆژئاوای رووسیا برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.