پۆلیسی ئاکرێ ڕایگەیاند، منداڵێکی تازە لەدایکبوو فڕێدراوە و لەبەردەم دەرگای مزگەوتێک دۆزرایەوە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دایک و باوکی ڕاسەقینەی منداڵەکە دەرچووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 10:00ئاگادارکراونەتەوە،. لە گوندی (پەلاسان)ـی سەر بە ناحیەی ڕۆڤیا لە قەزای بەردەڕەش، منداڵێکی تازە لەدایکبوو لەبەردەم دەرگای مزگەوتی گوندەکە فڕێدراوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، مەفرەزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و منداڵەکەیان بۆ نەخۆشخانەی منداڵبوون لە ئاکرێ گواستووەتەوە و لە ئێستادا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە تا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دیاری دەکرێت.
پۆلیسی ئاکرێ جەختی کردەوە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی بەردەڕەش، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (383) لە یاسای سزادان بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دایک و باوکی ڕاستەقینەی منداڵە تازە لەدایکبووەکە دەرچووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.