Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 05:27

تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرێکیان لە "خەرەندی ڕواندز" کۆنتڕۆڵ کرد

Kurdistan Ahmed
100%

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بە دیانا سامی پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند، کە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە پوش و پەڵاشی ناوچەی گەشتیاریی "خەرەند" لە سنووری قەزای ڕواندز ڕوویدا.

هەر لەگەڵ ئاگادارکردنەوەیان، دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تیمی ڕزگارکردنی بنکەی بەرگریی شارستانیی ڕواندز گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە. تیمەکان توانییان لە ماوەیەکی کورتدا ئاگرەکە بە تەواوی بکوژێننەوە و ڕێگری بکەن لەوەی زیاتر بڵاوببێتەوە و زیان بە ژینگەی ناوچەکە بگەیەنێت.

بەپێی زانیارییەکانی بەرگریی شارستانی، ڕووداوەکە تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. بەرگری شارستانی جارێکی تر هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و گەشتیاران کە لە وەرزی گەرمادا وریای پاشماوەی ئاگر بن، بۆ ئەوەی ڕێگری لە سوتانی ژینگەی کوردستان بگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.