Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 11:07

پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە کۆیە دەستی پێکرد

Kurdistan Ahmed
100%

ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی 25ی حوزەیرانی 2026، بە فەرمی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سنووری قەزای کۆیە دەستی پێکرد.

مەراسیمی دەستپێکردنی پڕۆسەکە بە ئامادەبوونی نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، قایمقامی کۆیە، بەڕێوەبەری بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر و ئەندامانی لێژنەی بەبازاڕکردنی گەنم بەڕێوەچوو. لە مەراسیمەکەدا جەخت لەسەر ئاسانکاری بۆ جووتیاران کرایەوە تاوەکو بەرهەمەکانیان بەبێ گرفت ڕادەستی سایلۆکان بکەن.

شایانی باسە، بۆ وەرزی دروێنەی ئەمساڵ، حکومەتی فیدراڵیی عێراق بڕی 400 هەزار تەن گەنمی وەک پشکی تەواوی هەرێمی کوردستان دیاری کردووە بۆ ئەوەی لە سایلۆکان وەربگیرێت و شایستە داراییەکانی بۆ خەرج بکرێت. ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە پلانی دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و پشتگیریکردنی بەرهەمی ناوخۆیی جووتیاران دەبینرێت.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.