Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 15:02

وەزیری دەرەوەی ئێران: کوژرانی خامنەیی نە لەبیر دەکرێت و نە لێخۆشبوونی بۆ هەیە

100%

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کە تاران هەرگیز کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای پێشووی وڵاتەکە لەبیر ناکات و لە بکەرانیشی خۆش نابێت.

ئەمڕۆ هەینی 26ـی حوزەیران، عەباس عێراقچی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس)، بە زمانێکی ئایینی و بە بەکارهێنانی هێماکانی شیعە ئاماژەی بە کۆچی خامنەیی کرد و ناوبراوی بە ئیمامی حوسێن (ئیمامی سێیەمی شیعەکان) چواند.

وەزیری دەرەوەی ئێران نووسیویەتی: ئیمام حوسێن گەورەی شەهیدانە (سەیدولشوهەدا)، چونکە هەموو ئەو شتانەی هەیبوو لە دەشتی کەربەلا قوربانی پێکرد، بە هەمان شێوە ئێمەش هەرگیز کوژرانی خامنەیی لەبیر ناکەین و لێخۆشبوونیشمان بۆی نابێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.