بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕەوشی 48 کاتژمێری داهاتوویی خستەڕوو و ڕایگەیاند، کەشوهەوا جێگیرە و ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 26ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. پلەی گەرما هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی دوێنێ دەبێت.
بۆ سبەی شەممە 27ـی حوزەیران، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک پەڵە هەور. پلەی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | هەینی | شەممە |
| هەولێر | 39 | 39 |
| سلێمانی | 36 | 37 |
| دهۆک | 39 | 40 |
| هەڵەبجە | 40 | 40 |
| چەمچەماڵ | 39 | 40 |
| زاخۆ | 40 | 41 |
| پیرمام | 34 | 35 |
| حاجی ئۆمەران | 28 | 28 |
| ئاکرێ | 40 | 40 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.