Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 16:55

گرۆسی: تەنها نییەتی ئێران بەس نییە و دەبێت سیستەمێکی پشکنینی زۆر ورد جێبەجێ بکرێت

Kurdistan Ahmed
100%

ڕافایێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ڕۆژی هەینی جەختی لەسەر پێویستیی پەیڕەوکردنی سیستمێکی پشکنین و لێکۆڵینەوەی "زۆر ورد و قووڵ" لە ناو دامەزراوەکانی ئێران کردەوە دوای شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە ئامانجی دڵنیابوونەوە لەوەی تاران پەرە بە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نادات.

گرۆسی لە کاتی لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە وڵاتی ژاپۆن ڕایگەیاند: "پێموایە ئامانجی ئەم ڕێککەوتنە (ئێرانی - ئەمریکی) گەرەنتی کردنی ئەوەیە کە چەکی ئەتۆمی لە ئێران گەشەی پێنەدرێت، و حکومەتی ئێرانیش بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە نییەتی وەها کارێکیان نییە."

بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەتۆمی ئاماژەی بەوەش کرد کە "بە دڵنیاییەوە تەنها هەبوونی نییەت بەس نییە"، بەڵکو پێویستە هەر کاتێک بارودۆخەکە ڕێگەی دا، سیستمێکی چاودێری و پشکنینی یەکجار ورد پەیڕەو بکرێت بۆ مسۆگەرکردنی شەفافیەتی تەواوی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە.

ئەم لێدوانانەی گرۆسی لە کاتێکدایە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئاژانسی ئەتۆم دەیانەوێت گەرەنتییەکی درێژخایەن و کردەیی لە تاران وەربگرن بۆ ئەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تەنها لە چوارچێوەی مەبەستی مەدەنیدا بمێنێتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.