Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 11:07

د. دیندار زێباری و نوێنەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان کۆبوونەوە

Kurdistan Ahmed
100%

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 23ی حوزەیرانی 2026، د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە تیتۆن میترا، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا، هەردوولا گفتوگۆیان دەربارەی ئاسۆی هاوکاریی هاوبەش و بەردەوامیی هەماهەنگییەکان کرد، بە ئامانجی پشتیوانیکردن لە پڕۆسەی گەشەپێدان و بەهێزکردنی توانای دامەزراوەیی لە هەرێمی کوردستان، هاوکات تیشک خرایە سەر کارە لەپێشینە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا.

تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی "پێداچوونەوەی خولی گشتگیر" (UPR) بۆ ساڵانی 2025-2029. د. دیندار زێباری جەختی لەوە کردەوە کە پابەندبوون بەم ڕاسپاردانە، میکانیزمێکی نێودەوڵەتیی گرنگە بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و گونجاندنیان لەگەڵ کلتوور و بارودۆخی تایبەتی ناوچەکەدا.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، هەردوولا باسیان لە گرنگیی بەردەوامیی پڕۆسەی گەشەپێدان و ڕەخساندنی هەلی کار کرد وەک بەشێک لە ستراتیژی حکومەت بۆ گەیشتن بە سەقامگیریی ئابووری و کۆمەڵایەتی. نوێنەری (UNDP)ش ئامادەیی ڕێکخراوەکەیانی بۆ بەردەوامیی پشتیوانییەکان لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.