ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ڕووداوی هێرشكردنه سه‌ر پۆلیسێكی هاتوچۆ له قه‌ڵادزێ بڵاو كرده‌وه و رایگه‌یاند كه سه‌رجه‌م هێرشكاره‌كان ده‌ستگیركراون.
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت: دوای ئەوەی لە شاری قەڵادزێ کێشەیەك ڕووی دا لەنێوان کارمەندانی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ، دوای ئاگادارکردنەوەمان دەستبەجێ لەگەڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین قسە کرا.
ده‌شڵێت: ڕێکاری پێویست گیراوەتەبەر و هەموو ئەو کەسانەی لە کێشەکەدان دەستگیر کراون.
ئیداره‌ی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە دوای کردنەوەی دەوامی فەرمی، تۆمه‌تباره‌كان لەبەردەم دادوەر ئامادەبن بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە و بەسزا گەیاندنی سەرپێچیکاران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.