به‌هۆی كاركردن له وێستگه‌ی كاره‌باوه، ئه‌مشه‌و تا به‌یانی كاره‌بای ته‌واوی سنووری شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌بڕێت.
قایمقامییه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له ئاگادارییه‌كدا بۆ سەرجەم دانیشتووانی سنووره‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئەمشەو لە کاتژمێر 12ی شه‌و تا 8ی بەیانی کوژاندنەوەی گشتی لە کارەبای نیشتمانی ڕوودەدات.
كوژانه‌وه‌كه بەهۆی بەستنەوەی هێڵی نوێی غاز بە وێستگەکانی کارەباوه‌یه کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی 500 مێگاوات کارەبا.
قایمقامییه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەکانیان ئاگادار کردووەته‌وه تا هاتنەوەی کارەبای نیشتمانی، کار بە مۆلیدەکانیان بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.