ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه جارێكی دیكه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان رووی له دابه‌زین كرد، دوێنێش بۆ یه‌كه‌مجار له دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نرخه‌كه‌ی گه‌یشتبووه خوار 75 دۆلار.
ئه‌م ئێواره‌یه نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 25 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ی 0.34% دابه‌زی و گه‌یشته 73.49 دۆلاری ئه‌مریكی.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مریكیش 24 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ی 0.34% نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك به 70.10 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
له وه‌ته‌ی شه‌ڕی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئێران له 28ی شوباتی رابردوو ده‌ستی پێ كردووه، یه‌كه‌مجار نرخی نه‌وت بگاته‌وه ئه‌م ئاسته له دابه‌زیندا.
هۆكاری دابه‌زینی به‌رده‌وامی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه پێشبینی ده‌كرێت دۆخی گه‌رووی هورمز و گواسته‌وه‌ی سووته‌مه‌نی و شتومه‌ك له‌و گه‌رووه ئاسایی ببێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.