لەسەر ڕێگای سەرەکیی نێوان سلێمانی - تاسڵوجە، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ لە کاتی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلێکی پەککەوتوودا، ئۆتۆمبێلەکەی بەسەردا کەوت و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا، تاوەکو ئێستا ناسنامەی گەنجەکە ئاشکرا نەکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی جوانە واحید پەیامنێری (کوردستان تیڤی)، لەسەر ڕێگای سەرەکیی سلێمانی -تاسڵوجە، بەهۆی ڕووداوێکەوە، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ گیانی لەدەست دا.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێرمان کەوتووە، ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگاکە پەکیکەوتووە و گەنجەکە خەریکی چاککردنەوەی بووە، بەڵام لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلەکە بەسەریدا کەوتووە و بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
دوای ڕووداوەکە، تەرمی قوربانییەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی کراوە. سەبارەت بە ناسنامەی قوربانییەکە، دەنگۆی جیاواز هەیە، بەشێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گەنجەکە پیشەی "فیتەر" بووە و هەندێکی تریش دەڵێن شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی ناسنامەی تەواوی قوربانییەکە و وردەکاریی زیاتری دەربارەی چۆنیەتی ڕووداوەکە یەکلایی نەکردووەتەوە.
زانیاریەکان نوێ دەکرێنەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.