بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرز دەبێتەوە.
بۆ سبەی هەینی 26ـی حوزەیران، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | پێنجشەممە | هەینی |
| هەولێر | 39 | 39 |
| سلێمانی | 37 | 37 |
| دهۆک | 38 | 38 |
| هەڵەبجە | 39 | 39 |
| چەمچەماڵ | 38 | 38 |
| زاخۆ | 40 | 40 |
| پیرمام | 35 | 36 |
| ئاکرێ | 39 | 39 |
| حاجی ئۆمەران | 28 | 29 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.