Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 19:51

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات

100%

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات، لە کۆبوونەوکەدا جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا و دیاریکردنی کەمترین مووچەى مانگانەى خانەنشینیی کرێکارانی کەرتی تایبەت تاوتوێ دەکرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـی حوزەیرانی 2026، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیران، کۆدەبێتەوە. 

لە کۆبوونەوەکەدا، دوو بڕگەى سەرەکی گفتوگۆ دەکرێن:

لە بڕگەى یەکەمدا، پوختەى کۆنووسی هاوبەشی نێوان دەستەى گومرگی فیدڕاڵی و گومرگی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا، کە لە ڕۆژى 18ـی حوزەیرانی 2026 لە بەغدا واژۆ کرا، گفتوگۆ دەکرێت.

لە بڕگەى دووەمدا، چاکسازییەکان لە بوارى خانەنشینی و دەستەبەرى کۆمەڵایەتیی کرێکاران و بڕیاری دیاریکردنی کەمترین مووچەى مانگانەى خانەنشینیی کرێکارانی کەرتی تایبەت، تاوتوێ دەکرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.